ساڵ بە ساڵ بەفری سەر چیاكان كەمدەبێتەوە

17/12/2018 - 10:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

زانایانی ئەمریكی ئاشكرایانكرد، ساڵ بەساڵ بڕی بەفری كەڵەكەبووی سەر چیاكان كەم دەبێتەوە ئەمەش كاریگەری مەترسیداری دیاردەی قەتیسبوونی گەرمی هەسارەی زەوی دەردەخات.

ئەو زانایانە لە كۆبوونەوەیەكی ڕەسمی یەكێتی جیۆفیزیای ئەمریكا كە گەورەترین گردبوونەوەی نێودەوڵەتی زانایانی فیزیاو گەردونە ڕاگەیاندنێكیان بڵاوكردەوەو تێیدا دەڵێن، جگە لە كەمبوونەوەی بڕی بەفری كەڵەكەبووی سەر چیاكان، ماوەی دەركەوتنی چیاكانیش بە ڕەنگی سپی ساڵ بە ساڵ كەم دەبێتەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە ماوەی وەرزی زستان كەمتر دەبێتەوەو پلەی گەرمای زەویش بەرزتر دەبێتەوە دوا جاریش پێشبینی ئەوە دەكرێت زۆر ناوچەی جیهان ڕووبەڕووی كەمی ڕێژەی ئاوی سازگار ببنەوە، چونكە بەفری سەر لوتكەی چیاكان بە سەرچاوەی سەرەكی كانییەكان و ڕووبارو بیرەكان دادەنرێت.

ئەو زانایانە لە درێژەی ڕاگەیاندنەكەیاندا دووپاتیانكردەوە لەماوەی ساڵی (1980 بۆ 2018) كە دەكاتە نزیكەی چل ساڵ توێژینەوەیان كردووەو تێیدا ساڵانە بە چڕی چاودێری بەفربارین و خێرایی توانەوەی بەفریان كردووە لەسەر لوتكەی زنجیرە چیاكانی ئەمریكا، لەو ڕوانگەیەشەوە دەڵێن: ئەو ئاگركەوتنەوانەی كە بۆنمونە لە كالیفۆرنیا دەكەونەوە بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگرە بەوەی هاوین پێش وادەی خۆی دەگات و لە ماوەی پێویستی زستان دەپچڕێت و ئەوەش دەردەخات كە گۆی زەوی لەبەردەم هەڕەشەیەكی جدی و گەورەدایە.

كەشتی نووح

 

 

ئـ . كـ