خێراترین بوونەوەری جیهان بناسن

دوو شەممە, 17 کانونی یەکەم 2018 07:32

 

 

زانایان ڕایانگەیاند، خێراترین بوونەوەری جیهان جۆرێك مێروولەیە كە دەتوانێت لە كاتژمێرێكدا (320) كیلۆمەتر تێپەڕێنێت.

رۆژنامەی تەلەگراف بڵاویكردۆتەوە، لێكۆڵینەوە نوێكان نیشانیانداوە كە (یوزپەڵەنگی) جۆری چیتا خێراترین بوونەوەری جیهان نییە، بەڵكو جۆریك مێروولەیە بە ناوی (دراكولا).

دراكولا دەتوانێت بە خێرایی (320) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەمی دابخات و رابكات لە حاڵێكدا (چیتا) تەنیا (90) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا ڕادەكات.

بەم جۆرە ئەم بوونەوەرە بچووكە تووندترین و خێراترین بوونەوەری جیهانە كە لە ئەفریقیاو باشووری ئاسیاو ئوسترالیا دەژیەت.

(دراكولا) بە قاچە خێراكانی هەم بە باشترین شێواز ڕاو دەكات، هەم شەڕ دەكات و خێرا بوونی لە دەم دان بۆتە هۆی ئەوەی بتوانێت لە كەمترین چركە زیاترین برین لە سەر جەستەی بەرانبەرەكەی ساز بكات.

داخستنی یەكجاری دەمی مێروولەی دراكولا تەنیا (23) میكڕۆ چركە كات دەبات كە هەرگیز بە چاو نابینرت ئەوەندە خێرایە، دراكولا بەر لەوەی گازیش بگرت دەمی بۆ ماوەی (7.3) چركە دەكاتەوە تاكوو بەهێزێكی زۆرەوە دەیبخات و زەربێكی كاریگەریش لە جەستەی بوونەوەرەكانی دیكە بدات.

 

 

ئـ . كـ