كینیا وێنه‌ی ئاژه‌ڵ له‌شوێنی سه‌رۆكه‌كانی له‌سه‌ر دراو داده‌نێت

17/12/2018 - 17:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، بۆ رێگەگرتن لە ستایشکردن و گەورەکردنی سەرۆک و سەرکردەکان بەبڕیارێکی نوێ و لەمەودوا لە سەر هەندێک دراوی کانزایی کینیا وێنەی ئاژەڵەکانی وەک فیل و شێر و زەڕافە و کەرکەدەن لەبری وێنەی سەرکردەکانی ئەو وڵاتە هەڵدەکۆڵدرێت، ئەوەش .

یوهۆرۆ کینیاتا سەرۆکی کینیا رایگەیاندووە، "بڕیاری گۆڕینی وێنەی سەر دراوەکان گۆڕانکارییەکی گەورەیە و ئەوە پیشاندەدات کە گەلی ئێمە رێگایەکی دورودرێژیان تێپەڕکردووە".

بانکی ناوەندیی کینیاش ئاماژەی بەوەکردووە، هەڵکۆڵینی وێنەی ئاژەڵەکان لەسەر دراوەکان دەربڕینێکی فیزیکی و کردارییە بۆ لەدایکبوونی کینیایەکی نوێ و سەرکەوتوو و ئەوە پیشاندەدات کە رێز لە ژینگە دەگیرێت.

پێشتر وێنەی سێ سەرۆکی کینیا، جۆمۆ کینیاتا و دانیەڵ ئەراپ مۆی و موای کیباکی لەسەر ئەو دراوانە هەڵکۆڵدراوە کە بڕیارە وێنەکانیان بگۆڕدرێت.

لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠١٢ی کینیادا، موای کیباکی سەرکەوتنی بەدەستهێنا و کۆتایی بە حکومڕانیی ٢٤ ساڵەی ئەراپ موی هێنا، ئەو بەڵێنەشی نەبردەسەر کە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکەدا رایگەیاندبوو، وێنەی خۆی لەسەر دراوی کینیا چاپ ناکات.

 

ر.ق