ئایا سه‌رۆكی روسیا خزمه‌تكاری سه‌دام بووه‌؟

17/12/2018 - 18:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

دوای ئه‌وه‌ی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چه‌ند وێنه‌یه‌ك بڵاوکرایەوە گوایە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا خزمەتکاری سەدام حسێن بووە ئه‌وكلته‌ی سەدام سەردانی مۆسکۆی کردووە.

لەگەڵ ئەو وێنەیەدا وێنەی خزمەتکارێک بڵاوکراوەتەوە کە شێوەی لە پوتین دەچێت و ئەوکاتەش گوایە سیخوڕی دەزگای هەواڵگریی یەکێتی سۆڤیەتی جاران بووە.

دواتر ئاشکرابوو کە سەرجەم ئەو بۆچوونانە دوورن لە ڕاستییەوە و لە وێنەیەکی دیکەدا خزمەتکارەکە بە ڕوونی دیارە و کاتێک لێی وردەبیتەوە دیارە کە ڤلادیمێر پوتین نییە.

ئاشکراش بووە وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٥، لەوکاتەشدا ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ئێستای ڕوسیا، تازە زانکۆی لینینگرادی تەواوکردووە و لەناو دەزگای هەواڵگری ڕوسیادا کاری دەکرد.
 
ر.ق
 

ئەلبوومی وێنەکان