شارەزایەكی زمانی كوردی كۆچی دوایی كرد

04/01/2019 - 16:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

لە دوای چەند ساڵێكی زۆر خزمەت كردن بە زمانی كوردی و قوتابییانی شاری كەركوك و شارەكانی دیكەی كوردستان، (م. عەبدولرەحمان عەلی) بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك بڵاویكردۆتەوە، (م. عەبدولرەحمان عەلی رەشید) یەكێك لە شارەزایانی رێزمانی كوردی لە پرۆگرامی خوێندن، لەتەمەنی (57) ساڵیدا لە ماڵەكەی خۆی لە گەرەكی (رەحیم ئاوا) ی شاری كەركوك كۆچی دوایی كردووە.

مامۆستا عەبدولرەحمان یەكێك بوو لە مامۆستا خۆشەویست و بە تواناكانی زمانی كوردی لە قوتابخانەی ئامادەیی كوردستانی كوڕان لە شاری كەركوك و چەندین ساڵ لە شارەكانی دیكەی كوردستان خزمەتی بە زمانی كوردی و قوتابیان كردووە.

 

 

ئـ . كـ