لەتاران ڕێز لەدوو مۆسیكزانی كورد دەگیرێت

04/01/2019 - 19:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

بە پشتیوانی بنەماڵەی یوسف زەمانی مەراسمێكی ڕێزلێنان بۆ (حەسەن و حوسێن یوسف زەمانی) لە شاری تاران بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهر، (حەسەن و حوسێن یوسف زەمانی) دوو مۆزیكسانی ناوداری كوردن كە خزمەتی زۆر گەورەیان بە مۆسیقای كوردی لە ئێران كردووە، لەم مەراسمە بڕیار وایە كە شاعیران و موزیكسازە ناودارەكانی ئێران بەشداری بكەن و سەبارەت بە ڕۆڵی هونەری ئەم دوو برایە لێدوان بدەن.

لەم ڕێوڕەسمە مامۆستایان (خەلیل یوسف زەمانی) (د. قەدەمعەلی سەرامی) (م. عەلی رەزا پوور ئۆمید) (سوهەیل مەحمودی) (د. فەرهەنگ مشەعشەعی) (فەرشید حیسامی) (ژیوار شێخ ئویسلامی) (ئەمیر عەباس زەفر) و (شەهریار ناسر ئەبادی) بەشداری دەكەن.

شایانی باسە كە مەراسیمەكە ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی ئینقیلاب، هۆڵی نوور دەستی پێ كرد.

 

 

ئـ . كـ