لەبارەی سێوی رەش ئەمانە بزانن

05/01/2019 - 09:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

سێو هەموو كات ناسراوە بەرەنگە سور، سەوز، زەردەكەی، بەڵام بەم دواییانە جۆرێكی جیاوازی سێو پەیدابووە كەبەدەگمەنترین جۆری میوە لەجیهان دادەنرێت كەسێوی رەشەو بەئەڵماسی رەش ناسراوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەڵماسی رەش لەزنجیرەی سێوی (هوایۆ) یە كەبەچینی سوری بەتام ناسراوەو رەنگی ئەرخەوانییەو لەناوچەی چیاكانی تبت هەیە.

ئەم جۆرە سێوە لەلایەن كۆمپانیایەكەوە لەساڵی (2015) و لەسەر بەرزایی (3100) مەتر لەسەروو ئاستی دەریاوە چێنراوە، ئەمەش دەیكاتە شوێنێكی نمونەیی بۆ چاندنی ئەڵماسی رەش كەلەوێدا تیشكی خۆری زۆری بەردەكەوێت و رەنگەكە لەسورەوە دەگۆڕێ بۆ ئەرخەوانی دەگمەن.

ئەم جۆرە سێوە لەكۆگاكانی (بەیجین و شەنگەهایی و گوانگچۆ و شنچن) هەیە كەنرخی یەك دانەی (50) یەنەو چینی دەرەوەی وەك مۆم وایە.

دارسێوی ئاسایی پێویستی بە (2 – 5) ساڵ هەیە تا گەشە بكات، بەڵام ئەم جۆرە دارسێوە پێویستی بەهەشت ساڵەو دەبێ دۆخێكی كەشوهەوای گونجاوی بۆ دەستەبەر بكرێت.

 

 

ئـ . كـ