ده‌سته‌واژه‌ی (بۆ حه‌لاوی باس بكه‌)له‌چیه‌وه‌ هاتوه‌؟

چوار شەممە, 09 کانونی دووەم 2019 11:12

یەکێک لەو دەستەواژە باوانەی کە لە ڕابردوو و ئێستاشدا له‌ناو خه‌ڵكیدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بەکاردەهێندرێت ده‌سته‌واژه‌ی (بۆ حەلاوی باسکە)، ئەمە تەنها دەستەواژەیەکی باو نییە بەڵکو چیرۆکێکی ڕاستەقینەی لە پشتەوەیە.

نوسەر و ئەدیب شەیدا بڵباس لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك باسی لە چیرۆکی حەلاو کردووە و نوسیویەتی: حەلاو بنحاس خانمێکی جولەکە بوو لە گەڕەکی جولەکەکانی شاری سلێمانی دەژیا دوکانێکی بچووکی هەبوو لە تەنیشت ماڵەکەی خۆی هێلکە و کبریت و بەردە هەسان و توتن و لفکە و بەن و میخەک و بڕنوت و هەندێک وردە واڵەی تری دەفرۆشت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌: حەلاوەخان کەمبیست بوو بە ئاستەم لە دەنگی بەرز حاڵی دەبوو، ئەم کەم بیستنەی وای کردبوو ببێتە جێگای باسکردنی خەڵک. ئەگەر کەسێک کەسێکی بۆ حاڵی نەبوایە دەیان گووت دەڵێیت بۆ حەلاوی باس دەکەیت، یان یەکێک نەی ویستایە گوێ بۆ کەسێک بگرێت دەیگوت بڕۆ بۆ حەلاوی باس بکە واتا نامەوێت تێبگەم وەک چۆن حەلاو تێناگات.

هونه‌ر بانه‌گوڵانی

 

حەلاوە خان و نەوەکانی