كتێبێكی نوێی مێژووی كورد لەچاپدرا

11/01/2019 - 13:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

كتێبی (كوردەكان و ئاخێزگەكانیان) لە نووسینی (گارنیك ئاساتوریان) بە وەرگێڕانی (سەنعان سدیقی) لەلایەن خانەی بڵاوكردنەوەی فەرهامە لە تاران بڵاوكرایەوە.

ئەم كتێبە بە ئینگلیزی لەژێر ناوی (پرۆلێگۆمێنا تو زە ستەدی زە كوردس) و لە ساڵی (2009) لە چاپ دراوە.

ئاساتوریان یەكێكە لە بەناوبانگترین كوردناسی ئەم سەردەمە كە كاری زۆر وردی لە سەر كۆمەڵگەی كوردی لە ئێستاو ڕابردوودا كردووە، پێشتر ئەم نووسەرە كتێبێكی بە ناوی (مەلەك تاوس، ئێزدییەكان و جیهانی ڕۆحانی ئەوان) لە چاپ دابوو.

لەم كتێبەدا نووسەر هەموو خوێندنەوەكانی لە مێژووی كوردستان و نیشتمانەكەیانی خستۆتە بەردەست و بە یەكێك لە كتێبە ئەكادیمییەكان بۆ ناسی كورد دەناسرێت.

لەم كتێبەدا ئاماژە بەوە دەكرێت كە تاكوو بەر لە هاتنی ئیسلام بۆ ناوچەكە كەمینەكانی وەك كوردو بەلوچ لە فەلاتی ئێراندا وەك زاراوەیەكی ئێرانی قسەیان دەكرد، بەڵام دوای هاتنی ئیسلام ئەم كەمینانە بەرەو سازكردنی كلتورو زمان و نەریتێكی سەربەخۆ هەنگاویان ناوە.

یەكێك لە ڕەخنەكانی نووسەر لەم كتێبە ئەوەیە كە كوردناسی بە ڕادەیەكی زۆر زیانبار بە سیاسی كراوەو ئەمە بۆتە هۆی ئەوە كە كاری ئەكادیمیك كردن لە سەر شوناسی كورد زۆر ئەستەم بێت.

كتێبی (كوردەكان و سەرچاوەكانی ئەوان) لە هەشت بەش پێكهاتووە كە بریتییە لە: زمان، ئەدەبیات، مەزهەب، كوردستان نیشتمانێكی خەیاڵی ؟، ناوی قەومە كوردییەكان، بنەمای سەرەكی كوردەكان، بنەمای نەژادی كورد، كۆچ كردن بۆ باكوورو لە دایك بوونی واقیعێكی نوێی كۆمەڵایەتی و ئێنیكی لە ناوچەكە بە زمانی تایبەت بە خۆیان بە پێی بەڵگە مێژووییەكان.

 

 

ئـ . كـ