هەسارەیەك لەشێوەی زەوی دەدۆزرێتەوە

14/01/2019 - 09:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

دوو لێكۆڵەری ناسا بە یارمەتی زانیارییەكانی كۆپلەر گۆیەكی زەبەلاحی هاوشێوەی زەوییان دۆزیوەتەوە كە (226) ساڵی تیشیكی لەزەوییەوە دوورە.

بەپێی هەواڵێكی دەیلی مێل، دوو لێكۆڵەری ناسا بەسوود وەرگرتن لە زانیارییەكانی تێلیسكۆپی گەردوونی كۆپلەر، گۆیەكی زەبەلاحی هاوشێوەی زەوییان دۆزیوەتەوە.

ئەو گۆیە ناوی (بی بی 288-2) ەو دوو ئەوەندەی زەوی دەبێت، بە گوێرەی زانیارییەكان شارەزایان پێیان وایە ژیان لەو هەسارەیەدا بوونی هەبێت.

هاوكات زاناو پسپۆران دەڵێن، ئەگەری هەیە ئەو هەسارەیە بەردی یان خود وەكوو نیپتۆن پڕ لە گاز بێت.

سەیر لەوەدایە كە بەپێی وتەی لێكۆڵەران قەبارەی ئەو گۆیە لە نێو هەسارەكانی دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر زۆر دەگمەنە، (ئادینا فنیستین) یەكێك لە خوێندكارانی دەرچووی زانكۆی شیكاگۆو ڕێبەری ئەو لێكۆڵینەوەیە دەڵێت: ئەوە دۆزینەوەیەكی زۆر سەیرە.

 

 

 

ئـ . كـ