پێشانگای دارستان دەكرێتەوە

15/01/2019 - 10:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

لە شاری سمنانی ناوەندی ئێران پێشانگای نیگاركێشی هونەرمەندێكی كورد لە ژێر ناوی دارستان بەڕێوە دەچێت.

پێشانگای نیگاركێشی هونەرمەند، (سیروان كەنعانی) لە ژێر ناوی دارستان بەڕێوە دەچێت و بۆ ماوەی سێ‌ هەفتەش بەردەوام دەبێت.

بەپێی زانیارییەكان، ئەم پێشانگایە لە گەلەری دانژە لە شاری سمنان لە ناوەندی ئێران نمایش دەكرێت و تێیدا بەرهەمە هونەرییەكانی ئەم هونەرمەندە كوردە پێشانی بینەران دەدرێت.

شایانی باسە كە هەموو تابلۆكان بە ناوەڕۆكی دارو دارستان بە ستایلێكی مۆدێرن كێشراون، (سیروان كەنعانی) لە دایكبووی شاری سنەیەو تاكوو ئێستە چەندین پێشانگای نیگاركێشی لە ئاستی شارە گەورەكانی ئێران بەڕێوە بردووە.

ئەم پێشانگایە ڕۆژی پێنج شەممە دەكرێتەوەو تاكو سێ‌ هەفتەی دیكەش بەردەوام دەبێت.

 

 

ئـ . كـ