پەیكەرێك بۆ خۆشەویستەكەی شاری رەواندوز دروست دەكرێت

16/01/2019 - 09:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

لە مەراسیمێكی جەماوەریدا، پەردە لە سەر پەیكەری (وەرداش – خۆشەویستەكەی شار) لادرا كە لە لایەن (میڤان و ئازاد) دوو قوتابی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی رواندز هاتبووە دروستكردن.

(موستەفا ئیبراهیم) ناسراوە بە (وەرداش) تەمەن (65) ساڵ، دانیشتووی شاری رواندزە.

ئەو هاوڵاتییە هەموو بەرەبەیانییەك لەكاتی دەركەوتنی تیشكی خۆر كە هێمایە بۆ رۆژێكی نوێی، خۆی و گۆچانەكەی دەستی و بە دەنگە خۆش ئاوازەكەی، تەواوی بازاری شار پڕ دەكات لەگۆرانی و قسەی خۆش، هەر بە دەم وتنەوەی گۆرانی، پاشماوە فڕێدراوەكانی سەر شەقامەكەكان هەڵدەگرێتەوەو درەختەكان ئاو دەدات، ئەو نموونەی وەفاو دڵسۆزییە بۆ شارەكەی، كەسێكە گەورەو بچووكی شار رێزی دەگرن و خۆشیان دەوێت.

 

 

ئـ . كـ