ئەكتەرێكی سینەمایی كۆچی دوایی كرد

18/01/2019 - 13:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

ئەمڕۆ هەینی ئەكەرێكی سینەمای میسری بەهۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی (81) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

سەندیكای هونەرمەندانی میسری بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ هەینی (سەعید عەبدولغەنی) ئەكتەری سینەمایی میسری بەهۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی (81) ساڵی كۆچی دوایی كردو هەر ئەمڕۆ لەمەراسیمێكدا ئەسپەردەی خاكی دەكەن.

لەمبارەیەوە (ئەحمەد سەعید) كوڕی هونەرمەند رایگەیاندووە، باوكی تووشی هەوكردنێكی زۆر بوویەوەو لەگەڵ هەوڵی زۆری پزیشكەكان، بەڵام نەتواندرا چارەسەری بۆ بكرێت و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی كۆچی دوایی بكات.

جێگەی باسكردنە هونەرمەندی ناوبراو لەساڵی (1938) لەگوندی (نۆسا بەحر) ی باكووری شاری دەقهەلییەی باكووری میسر لەدایك بووەو ساڵی (1958) كۆلێژی مافی تەواو كردووەو لە رۆژنامەی (ئەهرام) كاری كردووەو ساڵی (1972) لەیەكەم بەرهەمی تەلەفزیۆنی بەناوی (چۆلەكە) بەشداری كردووەو بەشێوەیەكی گشتی بەشداری كردووە لە (190) كاری هونەری.

 

 

ئـ . كـ