نوێترین كەپسول بۆ بۆشایی ئاسمان تاقیدەكرێتەوە

03/03/2019 - 08:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

كۆمپانیای سپەیس ئێكس نوێترین كەپسولی تاقیكردنەوەی بەرەو بنكەی بۆشایی ئاسمان هەڵدا، تا لەداهاتوودا مرۆڤ بتوانێت ئەو جۆرە گەشتانە بكەن. 

كۆمپانیاكە دەڵێت ئەمە گەشتێكی مەترسیدارە، تەنها سەرنشینی ئەم جارە بووكێك بوو بە قەبارەی مرۆڤ، بەناوی (ڕێبڵی)، ئەو كارەكتەرەی لە فیلمی (ئەڵیەن) دا ڕۆڵی دەبینی.

(سپەیس ئێكس) دەیەوێت ئەو گومانانە نەهێڵێت كە تیمی تایبەتی كەبسولی (دراگۆن) هەیانە لەسەر كەبسولەكەو دواتریش لەئەمساڵدا پلانی هەیە ئەو تیمە لەڕێگەی ئەو كەبسولەوە بچنە ئاسمان.

ئەم دووا هەڵدانە خێراترین بووە بۆ گەیشتن بە بنكەی ئاسمانی نێودەڵەتی و ئەمڕۆ دوای (27) كاتژمێر لەسوڕانەوە لەبۆشاییدا دەگاتە بنكەی ئاسمانی نێودەڵەتی.

گەشتەكە بۆ ماوی (5) ڕۆژە، كەپسولەكە (5) ڕۆژ لەبنكەی ئاسمانی نێودەڵەتی دەمێنێتەوە، دواتر دەگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی و لە ئۆقیانووسی ئەتلەنتیدا لە ڕۆژی هەینی داهاتوودا دەنیشێتەوە. 

هەموو بەشێكی ئەم گەشتە گرنگی خۆی هەیە بۆ گەشتی داهاتوو، كە بڕیارە لەهاوینی داهاتوودا بكرێت بەسەرنشینی (2) ئاسمانگەڕ.

(جیم برینستاین) بەڕێوەبەری ناسا ڕایگەیاند، ئەمە ئەركێكی زۆر گرنگە بالامانەوە، ئەمە یەكەم جارە لەپاش خانەنشین بوونی فڕۆكەكانی ئاسمان، ئاسمانگەڕی ئەمریكی بە مووشەكی ئەمریكی و لەسەر خاكی ئەمریكاوە بەرەو ئاسمان بڕۆن.

نزیكەی (5) هەزار كارمەندی ناسا، گرێبەستەكانی كەسانی تۆرست و ڕۆژنامەوان، زۆوانێكی بەیانی لەناوەندی كەنەدی بۆ ئاسمان لەگەڵ دەستەی سەرپەرشتیاری هەڵدانی سپەیس ئێكس گردبوونەوە، بەر لە خۆرهەڵاتن مووشەكی فالكۆن 9 بەرەو ئاسمان دەرچوو، هەمان ئەو جێگایەی پێشتر مووشەكەكانی (ئەپۆلۆ) و گەشتەكانی ئاسمانی لێوە بەرەو مانگ هەڵدران.

لەوسەری ئەمریكا لە كالیفۆرنیا لە بنكەی (هاوسۆرن) بۆ كۆنترۆڵی ئەركەكانی سپیەس ئێكس، ئەو دەمەی كەبسوولەكە گەشتە خوولگە كارمەندان خۆشیخۆیان دەربڕی.

 

 

ئـ . كـ