خورما، میوەیە یان سەوزەیە ؟؟

10/04/2019 - 11:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

رەنگە زۆرجار پرسیارێك بەمێشكماندا هاتبێت، كە خورما لەخێزانی میوەجاتەكانە، یان لەسەوزەواتەكانە.

زانایان دەڵێن، خورما جۆرێكە لە خێزانی میوەجاتەكان، بەڵام تایبەتمەندی خۆی هەیەو خوای گەورەش لەقورئاندا ناوی هێناوەو بایەخی خۆی هەیە.

ئەو زانایانە دەڵێن، خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزو لەسورەتی (ئەلرەحمان) باسی خورماو هەنار دەكات، كە هەردووكیان لەخێزانی میوەجاتەكانە، بەڵام هەریەكەیان پێویستی بە كەشێكی تایبەتی هەیە بۆ پێگەیشتن.

ئەو زانایانە دەڵێن، كاتێك خوای گەورە باسی فریشەكان دەكات و دەفەرموێت (فریشتەكان و جوبریل و میكال)، مەبەستی خوای گەورە پێدانی پێگەیەكی جیاوازە بەو فریشتانە.

لەنێو قورئانی پیرۆزیش خوای گەورە (11) جار باسی هەناری كردووە، بەڵام (21) جار باسی خورما دەكات. 

هەروەها خورما بەمیوەیەكی هاوینە ناسراوەو خاوەنی بەهایەكی خۆراكی بەرزە، بۆ زۆر نەخۆشی سوودی لێوەردەگیرێت و زۆر جۆریشی هەیە.