هونەرمەندێكی ناوداری كورد كۆچی دوایی كرد

22/04/2019 - 09:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

هونەرمەند (رەفعەت رەجەب) یەكێكە كە هونەرمەندو دەرهێنەرە دیارەكانی بواری سینەمای كوردی لە دەڤەری بادینان، بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

هونەرمەند (رەفعەت رەجەب) ماوەی (35) ساڵە گرنگی بە بواری فۆلكلۆر دەدات و دوا پۆستی بەڕێوەبەری كلتوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیریە لە وەزارەتی رۆشنبیری.

هەروەها لەبواری دەرهێنان لەبواری سینەمادا شارەزابووەو بەشێكی لە ژیانی تەرخان كردووە بۆ ئەو كارە.