دوای 18 ساڵ چاوەڕوانی، ئافرەتێك 5 منداڵی بەسكێك بوو

22/04/2019 - 09:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

ژنێك دوای (18) ساڵ ژیانی هاوسەری و چاوەڕوانی منداڵ، كەچی لە یەكەم دووگیانبوونیدا خوای گەورە پێنج منداڵی پێ بەخشی.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی نێجیریا رایگەیاندووە: (ئۆچینا ئۆكیگبۆی) تەمەن (42) ساڵ لە ویلایەتی كۆجی لە ناوەڕاستی نێجیریا بە سكێك سێ كوڕو دوو كچی بووە.

منداڵەكانی بە نەشتەرگەری بووەو نزیكەی چەند كاتژمێرێكی خایاندووەو لە ئێستادا باری تەندروستی دایكەكەو منداڵەكانی جێگیرن.

ئۆچینا لە دوای لەدایكبوونی منداڵەكانی: سوپاسی خوا دەكات كە ئەو دیارییەی پێی بەخشیوە، ئەوەش دوای (18) ساڵ لە چاوەڕوانی هیچ كاتێكیش بێهیوا نەبووم.