لەچین دایناسۆرێك دەدۆزرێتەوە هێندەی شەمشەمەكوێرە دەبێت

13/05/2019 - 08:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

زاناكان دەڵێن بەبەردبویەكی جۆرێك لە دایناسۆری پەڕدار لە باكوری ڕۆژهەڵاتی چین دۆزراوەتەوە كەمێك لەچۆلەكە گەورەترە، باڵی وەك شەمشەمە كوێرە وایە، گۆرانكاری لەبەرچاو دەردەخات لەسەر پەرەسەندنی ئەو گیانلەبەرانە بەرەو فڕین و دەركەوتنی باڵندە.

دایناسۆرەكەی ناوی لێنراوە (ئەمبۆبتیركس لۆنجیبراشێۆم)، (163) ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاوە، لەسەر وەختی جۆراسیداو بەدووباڵ فڕیوە وەك باڵی شەمشەمە كوێرە پێستی تەنك بووەو مەچەكی درێژو لە باڵی باڵندەی ئێستا جیاواز بووەو پەڕی نەبووە.

بەپێچەوانەی باڵندەكانەوە، دایناسۆری ئەمبۆبتیركس دوو باڵی پیستی هەبووە وەك دایناسۆرە باڵندەكانی بەر لە (230) ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەركەوتوون و هەروەها وەك شەمشەمە كوێرە كە بەرلە (50) ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەركەوتووە.

بەبەردبووی دایناسۆری ئەمبۆبتیركس لە كێلگەیەكی كشتوكاڵی لە ناوچەی (لیاو نینگ) لە چین دۆزراوەتەوە لەدۆخێكی باشدایەو بەوردی و ڕوونی باڵەكانی دەرەكەوێت لەپێست پێكهاتووە، هەروەها نەرمەموو جەستەی داپۆشیوەو گەدەی بەباشی بەدوا خواردنی خواردویەتی ماوەتەوەو چەند بەردێكیشی تێدابووە، ئەم باڵندەیە پەڕی وەك بەڵندەی ئەم سەروەختەوە نەبووە.

ئۆمبێۆتیركس دووهەم جۆری دایناسۆرە تائێستا ناسراوە، باڵی لە پێست پێكدێت لەدوای دایناسۆری (یی چی) كە لە دوو ملیۆن بۆ سێ‌ ملیۆن ساڵ لەدوای ئەو ژیاوە.

لەساڵی (2015) بەبەردبووی (یی چی) لەهەمان ناوچە لەدوری (80) كیلۆمەتر دۆزراوەتەوە.

زانای بەبەردبوەكان مین وانگ لە پەیمانگای زانستی بەبەردبوە بڕبڕە دارەكان لە ئەكادیمیای زانستی چین دەڵێن، دۆزینەوەی هەردوو جۆری دایناسۆری ئەمبۆبیتریكس و یی بەتەواوەتی ڕوانگەمان دەربارەی سەرەتای فڕینی بەڵندەكان دەگۆڕێت.

سەرباری ئەمەش وانگ دەڵێت، بۆ سەروەختێكی زۆر لەو باوەڕەدابوون باڵی پەڕدار تەنها هۆكاری بوە بۆ توانای فڕینی مەل و پەرەسەندنی.

دەشڵێت، ئەم دوو دۆزینەوە نوێیە بەڕوونی دەریدەخات دەركەوتنی باڵی پێست لای هەندێك دایناسۆر پەیوەندی پتەوەی بە بەڵندەوە هەیە.

وانگ ووتیشی، بەدڵنیاییەوە دایناسۆری ئەمبۆبتیركس كە درێژیی (23) سەنتیمەتر بووەو كێشی (306) گرام بووە، توانای فڕینی لە بەرزاییەوە بۆ نزمی هەبووە، بەڵام ئاسان بزانرێت ئەگەر توانای فڕینی لە نزمیەوە بۆ بەرزایی هەبووبێت.