یارییە ئەلیكترۆنییەكان، منداڵان بۆ توندوتیژی هان دەدەن

03/06/2019 - 08:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

توێژینەوەیەكی نوێ دەڵێت، منداڵانی یاری ڤیدیۆیی بەكارهێنانی چەك و تووندوتیژی تێدایە دەكەن، یاخود تەمەشای یارییەكانی دەكەن، ئەگەری زیاترە دوای ئەوە حەزو ئارەزووی هەبوونی چەك و بەكارهێنانیان هەبێت.

لەڕاپۆرتێكدا بڵاوكراوەتەوە، زیاتر لە (200) منداڵ بێ مەرج دەستنیشان كراون، هەندێكیان بۆ بەكارهێنانی یاری ڤیدیۆیی بێ توندوتیژی و هەندێكی ‌دیكەیان ڤیدیۆی توندووتیژیی و بەكارهێنانی چەك و تەقەمەنی، دوای ماوەیەك (60%) ی ئەو مندڵانە حەزیان بە دەستكاریكردنی چەك بوو، بەراورد بەوە (44%) كە یاری توندوتیژیان نەكردووە.

پرۆفیسۆر (براد بووشمان) لە زانكۆی ویلایەتی ئۆهایۆ دەڵێت، پەندەكانی لەم دەرەنجامانە وەرگیراون ئەوەیە كە دەبێت خاوەن چەكەكان چەكەكانیان بپارێزن و بەئاسانی منداڵ دەستیان نەگاتێ و دەبێت دایك و باوكان منداڵەكانیان بپارێزن لە میدیای توندوتیژی، لەوانە ڤیدیۆی یاری.

بووشمان و جەستن چانگ كە خوێندكاری باڵایە لەهەمان زانكۆ لە توێژینەوەكەدا نووسیویانە، هەموو ڕۆژێك لە ئەمریكا تەقە بەچەك لە نزیكەی (50) منداڵ و نەوجەوان دەكرێت، زۆرینەی كات منداڵەكان بەئاسانی چەكەكان دەدۆزنەوەو گوولەی تێدایە.

لەو ماڵانەی چەكیان هەیەو لەهەمانكاتدا منداڵیان هەیە، بەلانی كەمەوە یەك چەك لە (20%) ی چەكەكان بەباشی ناشارنەوەو گوولەی تێدایە.

بوشمان و چانگ (242) منداڵیان دەستنیشانكردووە تەمەنیان لەنێوان (8 – 12) ساڵ بوە، بۆ (3) گرووپ جیایان كردوونەتەوە گروپی یەك داوایان لێكردوون یاری Minecraft بكەن، كە چەك و تووندوتیژی تێدایە، گروپی دووهەم هەمان یاری بێ چكی شمشێرو تەور، گروپی سێهەم كۆپیەك بێ توندوتیژی.

دوای یاریكردن بۆ ماوەی (20) دەقیقە، منداڵەكان گوازراونەتەوە بۆ ژوورێكی ‌كە یاری منداڵانی لێبوە لەگەڵ (2) پارچە چەكی لەكاركەوتوو لە دۆلابێكدا.

لەنێوان (242) منداڵەكەدا (220) یان چەكەكەیان دۆزیوەتەوەو دەستكاریان كردووە.

هەروەها (76) منداڵ یاریەكانی ڤیدیۆیان كردووە كە توندوتیژی و چەكی تێدابووە، (61.8%) یان دەستكاری چەكەكەیان كردووە، بەرامبەر بەوە (56.8%) لە (74) منداڵ یاری توندوتیژی بە شمشێرو تەور، هەروەها (44.3%) لە (70) منداڵی ماونەتەوە یاری بێ توندوتیژیان كردووە.

ئەو منداڵانەی یاری تووندوتیژیان كردووە زیاتر هەوڵی تەقەكردن بە چەكە لەكاركەوتووەكانیان داوە.

بووشمان دەڵێت، ئەوەی گرنگە بەلامانەوە منداڵەكان هەوڵی بەكارهێنانی پەلەپیتكەی چەكەكانیان داوەو ئاڕاستەی خۆیان كردووە یاخود ئاڕاستەی منداڵی دووهەمیان كردووە هەموو كەڕەتێك تاقیكردنەوەیان لەسەر دوو منداڵ كردووە.

لەكۆتاییدا توێژینەوەكە دەڵێت، باشترین پارێزگاری لەمنداڵ شاردنەوەی چەكە بەجۆرێك نەتوانن دەستیان پێی بگات.