دەیان نەهەنگی خۆڵەمێشی مرداردەبنەوە، لێكۆڵینەوە دەكرێت

03/06/2019 - 08:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

زاناكانی زیندەوەری ئەمریكا لێكۆڵینەوە لەمەرداربوونەوەی (70) نەهەنگی خۆڵەمێشی دەكەن.

بەرپرسانی ئەمریكا دەڵێن، زاناكانی بەرێوبەرایەتەیە زانستیەكانی حكومەت دەستیانكردووە بە لێكۆڵینەوە بۆ زانینی هۆكاری مرداربوونەوەی بەلانی ‌كەمەوە (70) نەهەنگی ڕەنگ خۆڵەمێشی، دوای ئەوەی شەپۆڵی ئاو لەچەند مانگی ڕابردوودا بەرەوە كەنار هێناونی بەدرێژایی كەناری ڕۆژئاوای ئەمریكا.

بەڕێوەبەرایەتی نیشتمانی ئۆقیانووسەكان و بەرگی هەوا ڕایگەیاند، ڕووداوەكانی مرداربوونەوە بەدوای یەكدا كە بە ناوازە دادەنرێت، پێویستی بەكاری پشكنینی زیاترو لێكۆڵینەوەی ورد هەیە هەروەها دابینكردنی دارایی زیاتر بۆ زانینی هۆكارەكان.

بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی ڕاوە ماسی دەریاكان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نیشتمانی ئۆقیانووسەكان و بەرگی هەوا دەڵێن، (37) نەهەنگی خۆڵەمێشی لە ئاوەكانی كالیفۆرنیا لەئەمساڵدا دەركەوتوون و سێ‌ لە ئۆریگن و (25) لە ویلایەتی واشنتۆن لە ڕۆژئاوای ئەمریكاو (5) یش لە ئالاسكا، لەهەفتەی ڕابردوودا دوا نەهەنگی مردابوەوە لە ئالاسكا لە بەندەری شینگ دەركەوت.

زۆر لە نەهەنگەكان كە مرداربوونەتەوە چەوری لەشیان كەمتربووە، ئەمەش گوومانی لای زاناكان دروستكردووە كە مردابوونەوەكان بەدوای یەكدا بەهۆی كەمبوونی خۆراك بوە لە ئاوە گەرمەكانی باكووری دەریای بیرنگ و دەریای شاكسی بەرامبەر ئالاسكا.

بەستەڵەكی دەریاكان گەشتۆتە ئاستی دابەزین بەتۆماركراوی لە دەریای بیرنگ و شاكسی، زاناكان دەڵێن: لەئاكامی گۆڕانكاری كەش و هەوا بەهۆی چاڵاكای مرۆڤەوە پلەی گەرمی ئاو زیاتر لە ئاسایی بەرزبۆتەوە.

پرۆفیسۆر (سۆمۆ مۆر) زانای ئۆقیانووسەكان لە زانكۆی واشنتۆن ڕایگەیاند، ناوچەی جەمسەری باكوور بەخێرایی گەورە دەگۆڕێت و نەهەنگەكان ناچار دەبن لەگەڵ ئەوەدا خۆیان بگونجێنن.

دوا ڕووداوی مرداربوونەوەی نەهەنگ لە كەناری ڕۆژئاوای ئەمریكا بوو لەساڵانی (1999 – 2000) دا، بڕاویەكیش پەیوەندی بە دەركەوتەی نینۆوە هەیە كە دەبێتە هۆی گەرمبوونی ئاوی ئۆقیانووسەكان.