چۆن لەناو هاوڕێیانت خۆشەویست دەردەكەویت ؟؟

04/06/2019 - 12:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

مرۆڤەكان هەریەكەیان خاوەنی سیفەتی تایبەت بە خۆیانن كە لەناو چوار دەورەكانیان پێی دەناسرێنەوە، بەڵام ڕەنگە بونی هەندێك سیفات وابكات كەسێك لە یەكێكیتر خۆشەویستتر دەربكەوێت چی لەناو خانەوادەكەی بێت یان لەسەر كارەكەی، وە خەڵكی حەزبە ناسینیان بكات.

ڕەنگە تەنها قسەخۆشی هۆكارنەبێت بۆ سەرنجڕاكێشانی بەرامبەرو بەدەستهێنانی خۆشەویستی چواردەورەكەت كۆمەڵێك سیفاتی تر هەیە كە وادەكات خەڵكی حەزبە ناسینیت بكەن و زوو بێنە نێو ژیانتەوەو ئاواتی ئەوە بخوازن كە زووتر تۆیان بناسییایە، بۆ ئەوەی خەڵكی حەز بە ناسینیت بكەن و بیانەوێت زوو بێنە نێو ژیانتەوە، رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكە.

1. كەسێك بیت خاوەن سیقەو متمانەبیت، ئەگەر یەكێك بیت لەو كەسانەی كە خاوەنی متمانەی هاوڕێ و چواردەورەكەت بیت ئەوا خەڵكی حەز بە ناسینت دەكەن.

2. ئەگەر كەسێك بیت بڕوای تەواوت بە خۆت هەبێت، هەمیشە ئەو كەسانەی كە بڕوایان بە كارو كردەوەو بیركردنەوەكانی خۆیان هەیە ئەوا زیاتر چواردەورەكەی لێی نزیكدەبنەوەو حەزبە ناسینی زیاتری دەكەن.

3. لە ژیانتدا سەركەوتوبیت، ئەو كەسانەی كە لە هەنگاوەكانی ژیانیاندا سەركەوتون دەبنە سیمبول بۆ ئەوانەی چواردەوری و زیاتر لێی نزیكدەبنەوە بۆئەوەی وەك ئەو سەركەوتوبن لە ژیانیانداو بۆیان ببنە ڕێنمونیكەر.

4. ئەگەر كەسێكی دڵخۆش بیت، ئەو كەسانەی كە بە بەردەوامی دڵیان خۆشەو گرنگی بە سەختی و قورسییەكانی ژیان نادەن دەبنە هیوای چواردەورەكانیان و دڵی دەوروبەریان خۆشدەكەن ئەمەش هۆكار دەبێت بۆ لێكنزیكبونەوەی خەڵكانیتر لێیان و حەزبە ناسینی بكەن.

5. كەسێكی كۆمەڵایەتی بیت و گرنگی بە قسەی كەس نەدەیت، تەنها بەهۆی بڕوابون بە خۆت و قسە خۆشەكانت و زۆر جوڵەت لە كارەكانتدا هۆكارێكیترە بۆ زیاتر نزیكبونەوەی چواردەورەكەت و كەسانیتر حەزبە ناسینت دەكەن، چونكە كەسە كۆمەڵایەتییەكان زیاتر مرۆڤ دەناسن و ئەزمونیان لە كەسانیتر زیاترە.