تاكو كۆتایی ئەم سەدەیە ژمارەی دانیشتوان بۆ ئەم ژمارەیە بەرز دەبێتەوە

18/06/2019 - 08:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

بەپێی ئامارێك كە نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردۆتەوە، ئێستا ژمارەی دانیشتوانی جیهان ڕووەو هەشت ملیار كەس هەنگاو دەنێت.

نەتەوە یەكگرتووەكان نوێترێن راپۆرتی لەسەر ژمارەی دانیشتووانی جیهان بڵاوكردەوەو رەتیشیكردەوە جیاوازی گەورە لەنێوان رەگەزی نێرو مێدا هەبێت.

بەپێی راپۆرتەكەش، ژمارەی دانیشتووانی جیهان زیاتر لە (7.7) ملیار كەسەو پێشبینیش دەكرێت، ژمارەی دانیشتووانی جیهان تاكو ساڵی (2050) بگاتە (9.7) ملیار كەس.

هەر بەپێی راپۆرتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان، پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ئەم سەدەیە ژمارەی دانیشتووان بۆ (11) ملیار كەس بەرز ببێتەوە.