هەنديك لە هۆكارەكانی شەرمكردن

19/06/2019 - 09:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

1-دانانی نرخی زۆر بۆ كەسێتی خودی تاك .

2-گاریگەری چۆنێتی مامەڵەی خێزان لەگەڵ منداڵدا لەتەمەنی منداڵیدا .

3-هەڕەشەكردن بەبەردەوامی لەمنداڵ لەلایەن باوكەوە، كاردانەوەی بەشێوەیەكی ترس‌و شەرم دەردەكەوێت، چ هەرشەشەكە جێبەجێبكات، یاخود نە.

4- هەستكردن بەنەبوونی ئاسایش‌و پاراستن .

5-پاراستنی زیاد لەپێویستی منداڵ لەلایەن خێزانەوە .

6-توندو تیژی، گاریگەری لەسەر برینداربوونی هەمیشەی منداڵ هەیە، وادەكات منداڵان لەبەردەم تێكەڵبونی كۆمەڵایەتیدا بگەرێنەوە دواوە.

7-گرنگی پێنەدانی منداڵ لەلایەن خێزانەوە، چونكە هەستدەكات كە بایەخی نییە لەماڵەوە .

8-ناساندنی منداڵەكە، بەوەی كە كەسێكی شەرمنە بەدەوروبەرەكەی، واتە پێوەلكانی نازناوی شەرمن بەكەسێتی منداڵەكەوە .

9- ڕەخنەگرتنی دایكان‌و باوكان لەمنداڵەكانیان، كەیارمەتیدەرە بۆ دروستبوونی ترس‌و شەرم‌و دڵەڕاوكێ‌ لەدەرونی منداڵەكەدا .

10-جیاوازی مامەڵەكردنی خێزان لەپەروەردەكردنی منداڵەكانیان.

11-گاڵتەپێكردن‌و برینداركردنی هەستی منداڵ.

12-شێوازی مامەڵەكردنی مامۆستا لەگەڵ قوتابیاندا، وەك ئەوەی مامۆستا بڵێت من قوتابی جوان‌و شەرمنم خۆشدەوێت، كە پاڵ بە قوتابیەكەوە دەنێت بۆ نواندنی سیفەتی شەرمنی لەكاتی هەڵسوكەوتكردنی لەگەڵ دەروبەریدا، جگەلەمەش بەردەوام دەبێت لەو هەڵسوكەوتە، تاكو گەورەبوونی منداڵەكە .