ناهیدە ڕەفیق حیلمی كۆچی دوایی كرد

20/06/2019 - 09:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

(ناهیدە ڕەفیق حیلمی) نووسەرو لێكۆڵەرو كچی (رەفیق حیلمی) كەسایەتی ناوداری كوردستان لە تەمەنی (91) ساڵییدا كۆچی دوایی كرد.

دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەكی كوشندە، (ناهیدە رەفیق حیلمی) نووسەرو لێكۆڵەرو كچی (ڕەفیق حیلمی) سەرۆكی حزبی هیوای عێراقی، كە لە ساڵی (1922) و لەسەردەمی حكومەتەكەی (شێخ مەحمودی حەفید) یشدا ڕاوێژكاری ڕامیاری بووە، لە تەمەنی (91) ساڵیدا لە شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد.

(ناهیدە ڕەفیق حیلمی) خاوەنی بڕوانامەی ماستەر بوو لە زانستی سیاسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، كە لە ئەمریكا بەدەستیهێنابوو، بێجگە لە كوردی، زمانەكانی ئینگلیزی، عەرەبی بە باشی زانیوەو چەندین كتێبی لە بوارەكانی سیاسەت، مێژووو گژوگیادا نووسیوە.