دزییەكی سەیرى میوانێك لەخاوەن ماڵ

20/06/2019 - 23:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

كەسێك بۆ سەردانی نەخۆشێك دەچێتە ماڵێك، لەگەڵ جێهێشتنی ماڵی نەخۆشەكەش سویچی ئۆتۆمبێلی ماڵەكە دەبات و ئۆتۆمبێلەكەیان دەبات و دەڕوات.

لەشارەدێی بالیسان دوێنێ شەو میوانێك بەسەردان دەچێتە ماڵی دۆستێكی بە مەبەستی هەوڵ پرسینی تەندروستی كەنەخۆش بووە.

دواتر لەنیوەشەودا كابرای میوان سویچی ئۆتۆمبێلی خاوەن ماڵەكە كەجۆری پیكاب تۆیۆتا دەبل قەمەرەی مۆدێل (2013) ژمارە (125629) سلێمانیە لەناو گیرفانی خاوەن ماڵ دەبات و ئۆتۆمبێلەكەی دەرفێنێت، تاكو ئێستاش كەس نازانێ بۆ كوێی بردوەو بۆچی بردووە بێسەرو شوێنە.