ئەوەی لەبارەی ئۆرانۆس نەتزانیوە

02/05/2016 - 11:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

رەنگە زۆرێكمان لەبارەی هەسارەی شین یان (ئۆرانۆس) نەزانین، بەڵام هەر چۆنێك بێت ئەو هەسارەیە یەكێكە لەو نۆ هەسارە گەورەیە.
1. ئۆرانۆس هەسارەی ژمارە نۆی كۆمەڵەی خۆرە، لەگەورەییدا ژمارە چوارە.
2. ئۆرانۆس لەساڵی (1781) لەلایەن گەڕیدەیەك بەناوی (ویلیام هێرشڵ) دۆزراوەتەوە.
3. ئۆرانۆس ووشەیەكی یۆنانی كۆنە.
4. ئۆرانۆس لەسەرەتا مەزەندە دەكرا كلكدار بێت، بەڵام دواتر دەركەوت هەسارەیە.
5. ئۆرانۆس خولانەوەی پێچەوانەی خولانەوەی زەوییە، بۆ هەر خولانەوەیەك ماوەی (17.14) كاتژمێری پێویستە.
6. پسپۆران دەڵێن : هەسارەی ئۆرانۆس بەشێوەیەكی نائاسایی دەخولێتەوە، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگێڕنەوە كە لەكۆنەوە پێكدادان لەنێوان دوو هەسارە روویداوەو ڕووگەی ئەو هەسارەیە گۆڕدراوە.
7. خێرایی با لەسەر هەسارەی ئۆرانۆس دەگاتە (900) كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا.
8. زانایان دەڵێن، هەسارەی ئۆرانۆس جۆرێك لەشەختەییە.
9. لەنێو كۆمەڵەی خۆردا هەسارەی ئۆرانۆس ساردترین هەسارەیەو ساردییەكەی دەگاتە (224) پلەی سەدی لەدەوریشیدا (13) بازنەی خولگەیی هەیە..
10. ئەگەر كێش لەسەر زەوی (150) كیلۆگرام بێت، ئەوا لەسەر هەسارەی ئۆرانۆس (136) كیلۆگرام دەمێنێتەوە.
11. لەدەوری ئۆرانۆس (27) مانگ هەیە.
12. توخمی كیمیاوی یۆانیۆم كورتكراوەكەی لەناوی (ئۆرانۆس) وەرگیراوە.
13. بازنەكانی دەوری ئۆرانۆس لەسەر زەوی دەبیندرێن.