داوا دەكرێت چاودێری كلدارەكان بكرێت

24/06/2019 - 08:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

ئەمریكییەكان بەباشتری دەزانن ناسا چاودێری وردی بەردو كلكدارەكانی بۆشایی ئاسمان بكات كە ئەگەری پێكدانیان بەزەویدا هەیە، نەك ناردنی ئاسمانگەر بۆ مانگ و هەسارەی مەریخ.

ڕاپرسیەك ئاژانسی ئەسیۆشێتید پرێس و ناوەندی توێژینەوەی نیشتمانی باكوور NORC كردویانە دەریدەخات، (2\3) ی بەشداربوان دەڵێن، چاودێریكردنی بەردی گەورەو كلكدارەكان و ڕووداوەكانی بۆشایی لەوانەیە كاریگەریان لەسەر زەوی هەبێت زۆر گرنگترە.

هەروەها ئەمریكییەكان دەیانەوێت، ناسا توێژینەوەی زیاتر بكات بۆ زیاتر تێگەیشتنمان لەزەوی و كۆمەڵەی خۆرو گەردوون، داواشدەكەن لەبەرێوبەرایەتی ناسا توێژینەوەی زیاتر بكات بەناردنی ڕۆبۆت بۆ بۆشایی نەك ئاسمانگەڕو مرۆڤ.

(تۆنی دێوی) كارمەندی خانەنشینی لەتەمەنی (71) ساڵیدا لە (ویڵمنگتن) لەگفتوگۆیەكدا بە ئەسیۆشێتید پرێس دەڵێت، ئامێرەكان، نەك مرۆڤ دەبێت دۆزینەوە لەبۆشاییدا بكەن.

دەشڵێت، ناردنی كەسێك بۆ هەسارەی مەریخ تێچوونی زۆر دەبێت، ڕێگاو بان و پردی زۆرمان هەیە لەسەر زەوی پێویستی بەچاكردنەوەیە.

دێوی دەڵێت: پێویست ناكات بچینەوە بۆ مانگ، پێشتر لەوێبووین.

لە ڕاستیدا تەنها (23%) ی ڕاپرسیەكە دەڵێت، دەبێت بچینەوە بۆ مانگ، هەروەها (27%) پێیان باشترە بەرەو هەسارەی بارام هەنگاو بنێن، ڕاپرسیەكە لەكاتێكدایە، كۆشكی سپی هەوڵەدات لەبۆشاییدا جێپێ هەبێت.

لەگردبوونەوەیەكی گەورەدا بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی لەهەفتەی رابردوودا، سەرۆكی ئەمریكا (دۆناڵد ترامپ) بەڵێنی ‌داو وتی، ئەگەر بۆ خولی دووهەم هەڵبژێردرێتەوە، ئەوا وڵاتەكەی بناغەی دابەزینی ئاسمانگەران لەسەر هەسارەی مەریخ دادەنێت.

سەرباری ئەوە مۆڵەتی (5) ساڵی داوەتە ناسا بۆ گەڕانەوەی ئاسمانگەڕان بۆ سەر مانگ، بەڵام ترامپ بەم دوایانە ڕوانگەی گۆڕیوە.