بەستەڵەكەكان لەم سەدەیەدا خێراتر دەتوێنەوە

24/06/2019 - 09:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

توێژینەوەیەك دەریدەخات، رووبارە بەستەڵەكەكانی شاخەكانی هیمالایا لەسەرەتای ئەم سەدەیەوە دوو ئەوەندە خێراتر دەتوێنەوە بەراورد بەر ڕابردوو، ئەمەش ئەو مەترسیە دەخاتەڕوو كە قەیرانی كەش و هەوا دەبێتە هۆی تێكچوونی سەرچاوەی ئاو بۆ دانیشتوانی ئەو كیشوەرە.

لەمێژە زاناكان هەوڵدەدەن دەستنیشانی ئاستی خێرایی كەمبوونەوەی پانتاییە بەستەڵەكەكان لە ناوچەكەدا بكەن، كە هەندێك چار بە جەمسەری سێهەمی بەستەڵەكی زەوی ناوی دەبەن، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جیهان لەئاكامی سووتانی خەڵوزی بەردین و نەوت و گاز.

شیكردنەوەیەكی نوێ لەماوەی (40) ساڵدا كراوە، بەچاودێری سەتەلایت لەسەر هیندستان و چین و نیپاڵ و بۆتان دەریدەخات، ڕووبارە بەستەڵەكەكان بەڕێژەی نیومەتر ئەستوری ساڵانە زیاتر دەتوێنەوە لەوەتەی ساڵی (2000) ەوە، ئەمەش دوو ئەوەندەی ڕێژەی تۆماركراوە لەنێوان ساڵانی (1975 – 2000).

(جۆشوا مۆرێر) پەرپرسی توێژینەوەكە لەچاودێری لامۆنت بۆ زەوی لە زانكۆی كۆڵۆمبیا لە بڵاوكراوەیەكدا دەڵێت، ئەمە ڕوونترین وێنەیە تائێستا هەبێت بەو خێراییە ڕووبارە بەستەڵەكەكان لە شاخەكانی هیمالایا لەو ساڵانەدا تواوەتەوە.

هەرچەندە توانەوەی بەستەڵەكەكان لە جەمسەرەكانی باكورو باشوری زەوی لەڕاستیدا سیستەمی كەش و هەوا تێكدەدات، كەمبوونەوەی بەستەڵەك لە شاخەكانی هیمالایا كاریگەری زیاتر ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر (800) ملیۆن كەس پشت بەئاوی تواوەی بەردەوامی ڕووبارەكان دەبەستن.

پێدەچێت بەخوور هاتنی ئاو لەوەزری بەهارداو كەمبوونەوەی بەستەڵەكەكان پەیوەندیان هەبێت، بەڵام زاناكان مەترسیان لەم دەركەوتە هەیە لەداهاتوودا بەردەوامبێت و ببێتە مایەی كەمبوونەوەی سەرچاوی ئاو لە بەستەڵەك و گەیشتنی بەناوچە تەختەكانی بەدانیشتوان قەرەباڵغن لە هیندستان و پاكستان و چین، كە لەوانەیە نیگەرانی ناوخۆی ئەو وڵاتانەو نێودەوڵەتی دروستكات.

ئامارە نوێكانی لەوێنەكانی سەتەلایتەكانی ئەمریكاوە بەدەستكەوتووە لە كۆبوونەوەی حكومەتەكان لە بۆن لە ئەڵمانیا بڵاوكرایەوە سەبارەت بە ووتوێژ بەئامانجی بەرەوپێشبردنی هەوڵەكان بۆ كەمكردنەوەی دەرهاویشتەی كاربۆن بەپێی ڕێكەوتنی كەش و هەوای پاریس لەساڵی (2015) دا.

هەرچەندە توێژینەوەكە ئاكامەكانی لە گۆڤاری ساینس ئەدڤانسیس بڵاوكرایەوە، هەوڵی نەداوە بە وردی بڕی توانەوەكە دەستنیشانكات.

مۆرێر ووتی : ڕووبار بەستەڵكەكان لەوانەیە لە (40) ساڵی ڕابردوودا (1\4) ی پانتایی خۆی لەدەستدابێت.