موچەی سەرۆكی ئێران بڵاوكرایه‌وه‌

ڕێبین عەلی 10/05/2016 - 20:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

موچەی سەرۆك و گەورە بەرپرسان جێگەی قسە و باسی میدیاكانە و بەم دوایەش موچەی سەرۆكی ئێران ئاشكرا بوو.

بەپێی وتەی موسا رەزا سروتی، ئەندامی لیژنەی بودجەی پەرلەمانی ئێران، موچە‌و دەرماڵەی مانگانەی حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئەو وڵاتە شەش ملیۆن تمەنە كە دەكاتە نزیكەی (1750) دۆلاری ئەمریكی .

ئەو بەرپرسە روونیشیكردەوە لەو بڕە، سەرۆكی ئێران چوار ملیۆنی وەك موچە وەردەگرێت و دوو ملیۆن تمەنیشی وەك دەرماڵەیە.


ڕێبین عه‌لی