نه‌وت به‌رزترین ئاستی دوو هه‌فته‌ی ڕابردووی تۆمار كرد

12/05/2016 - 22:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

نرخی نه‌وتی برێنت كه‌ دوێنی نرخی یه‌ك به‌رمیلی بۆ 44 دۆلار و 78 سه‌نت دابه‌زی، ئه‌مڕۆ بۆ به‌رزترین ئاست له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى ڕابردوو به‌رزبوویه‌وه‌. دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئاماری فه‌رمانگه‌ی وزه‌ و زانیاری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ یه‌ده‌گی نه‌وت كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانیه‌كان ده‌گوترا نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێت، ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی بۆ سه‌رووى 48 دۆلار به‌رزبووه‌. سه‌باره‌ت به‌ خواست له‌سه‌ر نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌ نیگه‌رانییه‌كان، شیكاران ئاماژه‌ به‌ خواستی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌كه‌ن. دوێنێ شیكاران ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو كه‌ ئاماری كه‌مبوونه‌وه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وت پشتیوانی له‌ نرخی نه‌وت ده‌كات، هاوكات باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ ئاماری هه‌فتانه‌ی بێكاری له‌ ئه‌مریكا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ كاریگه‌ریی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر دیاریكردنی نرخی نه‌وت.