به‌هۆی هه‌وره‌ تریشقه‌وه‌ 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

ڕێبین عەلی 15/05/2016 - 10:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

به‌هۆی هه‌وره‌ تریشقه‌وه‌ له‌ماوه‌ی دوومانگدا له‌به‌نگلادیش 90كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی. له‌ماوه‌ی دوورۆژدا له‌ وڵاتی به‌نگلادیش به‌هۆی به‌ركه‌وتنی هه‌وره‌ تریشقه‌وه‌ 50كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌شێكی زۆری ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌هۆی هه‌وره‌ تریشقه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ نیشته‌جێی پایته‌ختی وڵاتبوون و به‌شێكیان منداڵبوون.
شاره‌زایانی كه‌شناسی ناوچه‌كه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماو برینه‌وه‌ی دارستانه‌كان بوونه‌ته‌ هۆی زیادبوونی قوربانیانی هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌و وڵاته‌دا .
به‌پێی ئامارێكیش له‌سه‌ره‌تای مانگی ئازاره‌وه‌ له‌وڵاتی به‌نگلادیش 90كه‌س به‌هۆی به‌ركه‌وتنی هه‌وره‌ تریشقه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


ڕێبین عەلی