داودئۆغڵو ماڵئاوایی لە کارمەندانی نووسینگەکەی کرد

16/05/2016 - 11:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

كوردیو -
داودئۆغڵو ماڵئاوایی لە كارمەندانی نووسینگەكەی كرد

سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو لەگەڵ كارمەندانی نووسینگەكەی كۆبووەوە.
كۆبوونەوەكەی ناوبراو كە لە كۆشكی چانكایا ئەنجام درا تێیدا دور لە چاوی مێدیاكاران بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكە خێزانی سەرۆكوەزیرانی توركیا، سارا داودئۆغڵو و یاریدەدەرە تایبەتییەكانی سەرۆكوەزیران بەشدارییان كرد.

چەند رۆژێك لەمەوبەر ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆك وەزیرانی توركیا بە فەرمی ڕایگەیاند كە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدان ناپالاوێتەوە و وەك پەرلەمانتارێك دەچێتەوە پەرلەمان كە نوێنەری شاری قۆنیا دەكات و گەڕایەوە بۆ زێدی خۆی.


 


هونەر بانەگولانی