زانیاری لەسەر تاكە كاندیدی ئاشكراكراوی سەرۆك وەزیرانی توركیا بزانە

19/05/2016 - 14:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

كوردیو - هەولێر

پارتی دادو گەشەپێدان (ئاكەپە) دواجار بە فەرمی كاندیدێكی ئاشكرا كرد كە پێشتر وەزیری گواستنەوەو گەیاندن بووە بۆ ئەوەی لە ئێستادا پۆستی سەرۆك وەزیرانی پێ بدرێت لە جێگای ئەحمەد داود ئۆغلۆ .

دوای ئەوەی ئەحمەد داود ئۆغلۆ دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی توركیا راگەیاند ئەمرۆ پێنج شەممە 19ی ئایاری 2016 پارتی دادو گەشەپێدان بەفەرمی بینالی یڵدرمی، وەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆكایەتی حزبەكە ئاشكرا كرد .

عومەر چەلیك، وتەبێژی ئاكەپە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی بە فەرمی رایگەیاند كە بینالی یڵدرمی كاندیدی سەرۆكی حزبەكەیە .

بینالی یڵدرمی كەسایەتیەكی نزیك لە رەجەب تەیب ئەردۆگانەو یەكێكیشە لە دامەزرێنەرانی ئاكەپەو پێشتر پۆستی وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی بەرێوەبردووە .

بڕیاریشە لە 22 ی ئەم مانگە لە كۆنگرەیەكی نائاسییدا لە كۆنگرەی نائاسیی ئاكەپە لە ئەنكەرە هەڵبژێردرێت و هەر خۆیشی دەبێت بە سەرۆك وەزیرانی نوێی توركیا .

م. كانی