نه‌وت به‌خراپی شكا

ڕێبین عەلی 19/05/2016 - 19:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

دوای به‌رزبونه‌وه‌ گه‌وره‌كه‌ی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نه‌وتی خام و برێنت به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا دابه‌زینی زیاتریان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی و بەڕێژەی (%2) نرخەكان دابه‌زین.
له‌ ئێستادا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ 48 دۆلار و 37 سه‌نت دابه‌زی و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامیش بۆ 47 دۆلار و 70 سه‌نت دابه‌زی ، هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ تاوه‌كو ئێستا چه‌ند سه‌نتێك به‌رزبۆته‌وه‌ ، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش له‌دابه‌زین به‌رده‌وامه‌.
شایه‌نی باسه‌ دوێنێ چوارشەممە نرخی نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌ 49 دۆلار و 65 سه‌نت.


ڕێبین عه‌لی