وەزیری بەرگری ئیسرائیلی دەستلەكاردەكێشێتەوە

20/05/2016 - 09:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

وەزیری بەرگری ئیسرائیلی رایگەیاندووە، ئەو بەهۆی نەبوونی متمانە بەسەرۆك وەزیرانی ووڵاتەكەی دەست لەپۆستەكەی دەكێشێتەوە.
(مۆشیە یەعالۆن) وەزیری بەرگری ئیسرائیلی لەلاپەڕەی خۆی لەتویتەر رایگەیاندووە، دوای گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ئەم دواییە بڕیاریداوە دەستلەپۆستەكەی بكێشێتەوە، چونكە متمانەی بە (بنیامین نەتنیاهۆ) ی سەرۆكی حكومەتەكەی نەماوە.
یەعالۆن ئاشكراشی كردووە، نەتنیاهۆ لەكۆبوونەوەیەك پێشنیاری كردووە، یەكێكی تر جێگەكەی بگرێتەوە، ئەوەش بۆ فراوانكردنی حكومەتی ئیئتیلافی بووە.
هەروەها وەزیری بەرگری ئیسرائیلی راشیگەیاندووە، ئەو واز لەپۆستەكەی دێنێت و خۆی سەرقاڵی كاری سیاسی دەكات.

 

ئـ . كـ