پەرلەمانی توركیا هەڵگرتنی حەسانەی پەرلەمانتارانی پەسەند كرد

20/05/2016 - 15:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی توركیا بەزۆرینەی دەنگدرا بۆ سەندنەوەی متمانەو پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ لەكۆبوونەوەی خۆیدا پەرلەمانی توركیا بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارەكانی دەنگی دا بۆ سەندنەوەی متمانەو هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران، ئامانجیش لێی تایبەت پەرلەمانتارەكانی هەدەپەیە.
ئاماژە بەوەشدراوە كە بەپێی ئەنجامی كۆتایی دەنگدانی پەرلەمانتاران، (373) دەنگ بەبەڵێ پشتیوانی پڕۆژەی لێسەندنەوەی حەسانە لەپەرلەمانتارانی هەدەپەیان كرد، جەختیش لەوەكراوەتەوە كە (138) پەرلەمانتار بەنەخێر دەنگیان بە پڕۆژەكە داوە.

 

ئـ . كـ