گەڕان بۆ دۆزینەوەی فڕۆكە میسرییەكە بەردەوامە

21/05/2016 - 07:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

گەڕان و سوڕان بۆ دۆزینەوەی فڕۆكە میسرییەكە بەردەوامە، بەپێی دواین زانیاریش فڕۆكەكە پێش ئەوەی بكەوێتە خوارەوە دووكەڵی لێ‌ بەرز بۆتەوە.
چەند رۆژ لەمەوبەر فڕۆكەیەكی میسری كە لەشاری پاریسەوە بەڕێككەوتبوو، وون بوو، ئێستاش دەنگۆی ئەوە هەیە كە گوایە كەوتبێتە نێو دەریای سپی بۆ ئەو مەبەستەش گەڕان و سوڕان بەردەوامە، بەڵام تاكو سەرەنجامێكی ئەوتۆ دەستنەكەوتووە.
بەپێی راپۆرتە هەواڵێكی ئاژانسی بی بی سی، تیمەكانی یۆنانی و میسری لەنێو دەریای سپی پاشماوەی فڕۆكەیەكی تێكشكاویان دۆزیوەتەوە، كە گوایە ئەوە فڕۆكە تیكشكاوەكەیە.
زانیارییەكانی سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوەدەكەن، پاشماوەی ئەو فڕۆكەیە لەدووری (290) كیلۆمەتر لەباكووری شاری ئەسكەندەرییە دۆزراوەتەوە، بەڵام تاكو ئێستا دووپات نەكراوەتەوە كە ئایا ئەو پاشماوانە هی ئەو فڕۆكەیەن یان نا.