ئەمریكا ئەم داوایەی رووسیای رەتكردەوە

21/05/2016 - 07:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پـێشنیارێـكی ڕووسیای ڕەتكردۆتەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی هاوبەش لە دژی گروپە چەكدارەكان لەنێو خاكی سوریا.
(جێف دەیڤس) وتەبێژی پنتاگۆن بۆ ڕۆژنامەنووسان رایگەیاند، ئەوان لە سوریا هیچ هاوكاریـیەك یان هەماهەنگیـیەك لەگەڵ ڕووسیا ناكەن.
پـێشـتر (سێرگی شۆیجو) وەزیری بەرگری ڕووسیا رایگەیاندبوو، ووڵاتەكەی پـێشنیاری بۆ ئەمریكا و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە دژی گروپە چەكدارەكانی داعش كردووە كە لە 25 ی مانگی پـێنجەوە دەستبكەن بە هێرش بردنی هاوبەش لە سوریا، باسیشی لەوەكردبوو كە پێویستە ئەو هێرشانە داعش و بەرەی نوسرەی باڵی قاعیدە لە سوریا بگرێتەوە.
هاوكات راشیگەیاندبوو، دەبێت هێرشەكان ئەو گروپانەی دیكەش بگرێتەوە كە پابەندی ئاگربەستەكە نابن و هەروەها ئەو بارهەڵگرانەی لە توركیا چەك و تەقەمەنی بۆ ناو سوریا دەگوێزنەوە بكرێن ئامانج.

 

ئـ . كـ