ئەمڕۆ رابەری گشتی كۆمەڵی ئیخوان دادگایی دەكرێتەوە

21/05/2016 - 08:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

ئەمڕۆ لەشاری قاهیرە دادگایی كردنی رابەری گشتی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین و سەدان كەس بەڕێوەدەچێت.
ئاژانسی دەنگ و باسی میسری رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە پرۆسەی دادگایی كردنی (موحەمەد بەدیع) رابەری گشتی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین و (738) كەسی تر بەڕێوەدەچێت.
دادگایی كردنی ئەو كەسانە بەتۆمەتی بڵاوەپێكردنی خۆپێشاندانەكانی ناوچەی رابیعەیە لەشاری قاهیرە.
ئەمەو دادگایی كردنی ئەو كەسانە بەسەرۆكایەتی (حەسەن فەرید) راوێژكاری یاسایی لەپەیمانگەی پۆلیس لەشاری قاهیرە بەڕێوەدەچێت.

 

ئـ . كـ