ڕاشید غەنوشی وەك سەرۆكی پارتی نەهزەی تونسی هەڵبژێردرایەوە

23/05/2016 - 09:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دەیەمین كۆنگرەی پارتی نەهزەی تونسی لە نێو كێبڕكێی هەشت كاندیددا كە دیارترینان ڕاشيد غەنوشی و شێخ عەبدول فەتاح مۆرۆ بوون، پرۆفیسۆر ڕاشید غەنوشی سەرۆكی پارتەكە جارێكی تر بە زۆرینەی دەنگ بە سەرۆكی حیزبەكە هەڵبژیردرایەوە.


لە نێوان كاندیدەكانی پۆستی سەرۆكایەتی پارتی نەهزە فەتحی عیادی دووەم ەنگی بەدەست هێنان كە 229 دەنگ بووە بەرامبەر بە 800 دەنگ بۆ ڕاشید غەنوشی .


ڕای غەنوشی تەمەن 70 ساڵ یەكێكە لە دیارترین بیریارە سیاسی و ئیسلامیەكانی جیهان و ماوەی 20 ساڵ لە ئاوارەییدا لە لەندەن ژیاوە و ساڵی 2011 گەڕاوەتەوە تونسو لە یەكەم هەڵبژاردنی دوای شۆرش پارتەكەی دەنگی یەكەمی بەدەست هێنا.


ڕاشید غەنوشی لەگەڵ چەندین كەسایەیتی تونسی لە ساڵی 1972 پارتی نەهزەی پێكهێناوە.

 

am