سەرۆكی حكومەت ئۆتۆمبێڵێكی بۆ هاوسەرەكەی كریوە بزانە نرخەكەی چەندە

24/05/2016 - 14:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

كوردیو -

رۆژنامەیەكی بەریتانی بلاوی كردۆتەوە كە سەرۆكی حكومەتی بەریتانیا ئۆتۆمبێلیكی بۆ هاوسەرەكەی كریوە كە نرخەكەی بیست و دوو وەرەقەیە.

 

رۆژنامەی endependnet ی بەریتانی بڵاوی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەیڤید كامرۆن كۆتایی هەفتەی پێشوو لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی دەسە دوو نیسان مایكرایەكی بۆ هاوسەرەكەی (سەمانتا) كڕی بە 1500 پاوەن كە نزیكەی 2200 دۆلار (22 وەرەقەیە).


خاوەن پێشانگاكە وتویەتی كە دەیڤید كامیرۆن وەك هەر كڕیارێكی تری ئاسایی هاتوە و ئۆتۆمبێلیكی دەستە دووی كڕیوە و ئەو ئۆتۆمبێلە پێشتر دوو خاوەنی تری هەبوە.

 

 

 

هونەر بانەگوڵانی