نەوت دادەبەزێت

ڕێبین عەلی 31/05/2016 - 08:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەڕێژەیەكی كەم دابەزینیان بەخۆوە بینی.

ئەمرۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 50 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساسیش بۆ 49 دۆلار و 61 سەنت دابەزی.


ڕێبین عەلی