دیكتاتۆرە گەنجەكەی كۆریای باكور پشتیوانی خۆی بۆ ترامپ ڕاگەیاند

01/06/2016 - 10:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


لە چوارچێوەی هەڵوێست و ڕەفتارە سەیرە و سەمەرەكانی سەرۆكە گەنجەكەی كۆریای باكوردا، پشتیوانی خۆی بۆ دۆناڵد ترامپبی كاندیدی كۆماریەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەمریكا ڕاگەیاند.


لە میانەی بڵاوكردنەوەی وتارێكدا كیم جۆنگ سەرۆكی كۆریای باكور بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت" دەنگدان بە ترامپ هەڵبژاردنێكی دروستە و سیاسیەكی ژیرە و هیلاری كلنتۆنی ڕكابەریشی دەبەنگە".


دۆناڵد ترامپی كارندیدی كۆماریەكان كە هاوشێوەی دیكتاتۆرەكەی كۆریای باكور بە لێدوانە توندەكانی ناسراوە، ڕایگەیاندووە لەكاتی دەرچوونیدا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی گفتوگۆوە دۆییەی ئەتۆمی كۆریای باكور چارەسەر بكات.


بڕیارە ل مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێوە چبێت و هیلاری كلینتۆن و دۆناڵد ترامپ دوو ڕكابەری سەرەكی هەڵبژاردنەكەن.

 

 

am