نه‌وت دابه‌زی

ڕێبین عەلی 01/06/2016 - 12:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

ماوەی چەند رۆژێكە نەوت نرخی جێگیر وەرناگرێت و بەردەوامە لەبەرز بوونەوەو نزم بوونەوە، بەپێی زانیارییەكانیش ئەمڕۆش جارێكی تر نرخەكان دابەزیون.
بەپێی راپۆرتی بازاڕی سووتەمەنی جیهانی، ئەمڕۆ نرخی نەوت تۆزێك دابەزینی تۆماركردووە، بەڵام تاكو ئێستا لەبەرزترین نرخی وەكو شەش مانگی رابردوو ماوەتەوە.
هاوكات باس لەوەش دەكرێت، نەوت خواستی زیاتر لەسەر دەبێت لەبازاڕەكان، بۆە پێشبینی كراوە بەرز بوونەوە تۆماربكات.
ئەمەو ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتۆتە (49.05) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خامیش بۆتە (48.36) دۆلار.


ڕێبین عه‌لی