فەرەنسا... لافاو زیانی بەهەزاران كەس گەیاندوە

02/06/2016 - 14:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

كوردیو -

بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە لە فەڕەنسا چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە ژێرئاو کەوتن و زیانی ماددی بەر هەزاران کەس کەوت.

وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندوە بەهۆی زۆری باران و و دروستبوونی لافاوەوە، نزیکەی 5 هەزار و 5 سەد کەس ماڵەكانی خۆیان جێ هێشت و زیانی ماددی بەر هەزاران کەس کەوتووە.


ئەوەش هاتووە بارودۆخی ڕۆژئاوا و باشوری ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا خراپە و ئاستی ئاوی لافاو لە شەقامەکانی هەندێک شاری فەڕەنسا، بۆ 2 مەتر بەرز بۆتەوە.


ئاماژە بەوەش كراوە تیمەکانی فریاکەوتن بەو شارانەدا بڵاوکراونەتەوە کە لافاو گرتوونیەتەوە بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتیان.

 

 

هونەر بانەگوڵانی