نرخی نەوت بەرزبۆوە

03/06/2016 - 08:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 3ی حوزەیران نرخی نەوت بە بەراورد بەكاتی كردنەوەی بازاڕەكان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

لەئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 50 دۆلارە، ئەمە لەحاڵێكدایە لەكاتی كردنەوەی بازاڕ بە 49 دۆلار و 95 سەنت بوو.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاویش بە 49 دۆلار و 16 سەنتە كە لەكاتی كردنەوەی بازار بە 49 دۆلار 1 سەنت بوو.