حەلەب خوێناوی كرا

03/06/2016 - 14:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی ڕژێمەكەی ئەسەد بۆردومانی شاری حەلەبیان كردو لەئەنجامیشدا دەیان كەسیان كوشتووە.

دەستەی بەرگری كردن لەمافی مرۆڤی سوری بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ هەینی شاری حەلەب لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای سوریا بۆردومان كراوەو لەئەنجامیشدا زیاتر لە (30) كەس كوژراون و بەدەیان كەسیش برینداربوونەو ناوچەكەش نیمچە وێران كراوە.
بەپێی راپۆرتە هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەمڕۆ هەینی بۆردومانی باكووری شاری حەلەب كراوە، ئەوەش تووندترین هێرشەكان بووە لەوەتەی هەفتەی رابردوەوە.
هاوكات باسیش لەوەكراوە، بۆردومانەكە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە كراوەو بەدەیان بۆمب و مووشەك دابارێندراوەتە سەر ناوچەكە.

 

ئـ . كـ