سبەی ریفراندۆمێی مووچە بۆ هەموو هاوڵاتیەك لە سویسرا بەڕێوەدەچێت

04/06/2016 - 18:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

لە وڵاتی سویسرا ریفراندۆمێك بۆ یەكەمجار بەرێوەدەچێت كە بۆ ئەوەیە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەنگ لەسەر یاسای پێدانی مووچە بە سەرجەم هاوڵاتیانی دەدەن ؟.

سبەی یەك شەممە 5/6/2016 لە سویسرا بۆ یەكەمجار هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەنگ دەدەن لەسەر ئەوەی كە ئایە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە مووچەی مانگانەیان بۆ ببڕدرێتەوە یان نا .

بەپێی یاساكە كە هاوڵاتیان دەنگی لەسەر دەدەن ، هەموو هاوڵاتیەكی ئەو وڵاتە بە بێ گەڕانەوە بۆ باری دارایی و جیاوازیەكان مووچەی پێ دەدرێت .

جێی باسە ماوەی 4 ساڵە تاوتوێ و مشتومڕ لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە دەكرێت و رۆژی داهاتووش هاوڵاتیان بە ریفراندۆم بڕیاری كۆتایی لەسەر دەدەن .

م. كانی