لەسەرەتای مانگی ڕابردووەوە 50 ئەفسەر و سەربازی ئێرانی لە سوریا كوژران

05/06/2016 - 11:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


سەرچاوە هەواڵیەكانی نزیك لە سوپای پاسدارانی ئێرانی كوژرانی دوو گەورە ئەفسەری سوپای قودسی ڕاگەیاند كە بەهۆی شەرەكانی سوریاوە كوژراون و بەمەش ئاماری كوژراوان سوپای ئێرانی بۆ 50 ئەفسەر و سەرباز بەرزدەبێتەوە كە لە مانگی ڕابردووە كوژراون.


پێگەی ئەلفی ئێرانی بڵاوی كردەوە كە دوو گەورە ئەفسەری ئێرانی ب ناوەكانی محمد زولفی و جەهانگیر جەعفەری لە شەڕەكانی سوریا كوژراون.
هەروەك ئەو سەرچاوەیە كوژرانی 9 ئەندامی لیوای فاتمیەكانی ئاشكراكردووە كە سەرجەمیان هاوڵاتی ئەفغانین.


بە گوژرانی دوو ئەفسەرەكەی سوپای پاسداران ئاماری كوژراوانی سوپای ئێرانی لەسەرەتای مانگی ڕابردووەوە بۆ 50 سەرباز و پلەدار بەرزبوەتەوە.

 

 

 

am