جه‌زائیر...به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی پرسیاره‌كان تاقیكردنه‌وه‌كان دوباره‌ ده‌كرێنه‌وه‌

ڕێبین عەلی 06/06/2016 - 01:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

سه‌رۆكوه‌زیرانى جه‌زائیر ڕایگه‌یاند, به‌هۆی دزه‌پێكردنى پرسیارى ژماره‌یه‌ك له‌ وانه‌كان, پێویسته‌ تاقیكردنه‌وه‌ى به‌كالۆرى قۆناغه‌كانى ناوه‌ندى دووباره‌ بكرێنه‌وه‌.
میدیاكانى جه‌زائیر بڵاویانكردۆته‌وه‌, به‌هۆی دزه‌پێكردنى پرسیارى تاقیكردنه‌وه‌كانى چه‌ند مادده‌یه‌كى قۆناغه‌كانى ناوه‌ندى, عبد المالك سه‌لال سه‌رۆكوه‌زیرانى جه‌زائیر فه‌رمانى كردووه‌, تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌و ماددانه‌ دووباره‌ بكرێنه‌وه‌.

سه‌لال ئاماژه‌ى داوه‌ به‌وه‌ى, ئه‌و كه‌سانه‌ى دزه‌یان به‌ پرسیاره‌كان كردووه‌, له‌ هه‌ر پله‌ و پۆستێكدا بن, لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و سزا ده‌درێن.

ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌, ئه‌و ڕووداوه‌ ئاسایشى نیشتمانى ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و زیان به‌و به‌رنامه‌یه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ حكومه‌ت بۆ چاكسازى له‌ كه‌رتى په‌روه‌رده‌دا دایناوه‌.

به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان, له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌و وانانه‌ دووباره‌ ده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ پرسیاره‌كانیان دزه‌ی پێ كراوه‌ و پێش ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ ئاشكرا كراون.


ڕێبین عه‌لی